
چۆنیەتی بەکارهێنانی ئارەقەی کەلەرم بۆ دابەزاندنی کێش
لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەکارهێنانی گیای لاوازکەر وەک ئاوی کەلەرم و ئاوی کەلەرم بووەتە مۆد. بە گەڕانێکی خێرا لە ئینتەرنێتدا بۆت دەردەکەوێت کە چەندین ڕێنمایی
فراوانیی ئەزموون و ژمارەی نەشتەرگەرییەکان مایەی لێزانی و لێهاتووییە و نەشتەرگەریی بێلێکەوتە پیشاندەری ئاستی بەرپرسیارەتیی پزیشک بۆ نەخۆشەکەیەتی. دکتۆر عەبدوڵڵا زەندی، لەدایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خاوەنی ٢٤ ساڵ ئەزموون لە بوارە جۆربەجۆرەکانی نەشتەرگەریی قەڵەوییە. دکتۆر زەندی بە گوێرەی ئەناتۆمی و ژێنێتیکی هەر تاکێک لە ئەپدەیتترین کەرستە ئەمریکیەکان کەڵک وەردەگرێت بۆ نەشتەرگەری، تا بەم چەشنە جگەلە پاراستنی تەندروستیی نەخۆشەکەی، لێکەوتەکانی نەشتەرگەریش لە نزمترین ئاستدا بێت.
نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە، یا هەمان نەشتەگەریی چکۆلەکردنەوەی گەدە، جۆرێکە لە جۆرەکانی نەشتەرگەریی ناسراو بە باریاتریک کە بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی و زیادیی کێش بەکار دەهێنرێت.
لەم میتۆدەدا، بەگشتی ٧٠ بۆ ٨٠ لەسەدی بارستی گەدە بە نەشتەرگەری هەڵدەگیرێت و پاژێک بە بیچمی مۆز لە کۆی گەدە دەمێنێتەوە.
نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێش کە بە نەشتەرگەری قەڵەوی(باریاتریک) یان مێتابۆلیکیش ناودێر دەکرێت، وەک چارەسەر بۆ کەسانی قەڵەو و یەکجار قەڵەو بەکار دەهێنرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێ ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی کێش، هەروەها دەشێت بۆ چاکبوونەوەی گەلێک نەخۆشینی پەیوەندیدار لەگەڵ قەڵەوی، بریتی لە شەکرەی جۆری دوو، زەختی زۆری خوێن، چەوریی زۆر، سەندرۆمی مێتابولیک، ئازاری کەمەر و جومگەکان سوودبەخش بێت.
بەڵام شایانی سەرنجە کە نەشتەرگەریی قەڵەوی نەشتەرگەرییەکی ماژۆر(گەورە)ە و لە زۆربەی کەسەکاندا تەنیا دەبێ لەدوای هەوڵدان بۆ دابەزاندنی کێش بە وەرزش و پارێزی خۆراکی ڕەچاو بکرێت.
دوای نەشتەرگەری پرۆگرامێک بۆ خواردن پێشکەشتان دەکرێت کە پێویستە جێبەجێی بکەن
ئەم پرۆگرامە لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر جیاوازە، بەڵام شێوازێکی گشتیی هەیە بریتی لەم خاڵانەی خوارەوە:
حەفتەی ٦ بەولاوە: بە هێمنی بگەڕێنەوە سەر خۆراکگەلی ئاسایی و تەندرست
هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێش دەتوانن بە ڕادەیەکی بەرچاو کێش داببەزێنن، بەڵام هەریەکەو سوود و زیانی خۆی هەیە؛ بۆ وێنە:
ئەگەر تەماتانە بۆ دابەزینی کێش نەشتەرگەری بکەن، لەگەڵ نەشتەرگەرەکەتان سەبارەت بە تەکنیکە جۆراوجۆرەکان گفتگۆ بکەن، بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی بە ئێوە دەکەوێت
بەراوردکردنەکان بریتی دەبن لەم خاڵانەی خوارەوە:
لەوانەیە پێشنیاری پارێزی خۆراکی یان کۆنترۆلی کالەریتان پێ بکرێ بۆ چەند حەفتەی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، تا بەم چەشنە قەبارەی جەرگتان بچووک بێتەوە. ئەمە دەتوانێت نەشتەرگەریی ئێوە ئاسانتر و کەمڕیسکتر بکات
بەگشتی بە خانمان پێشنیار دەکرێت لە قۆناغی دابەزینی بەرچاوی کێش واتە ١٢ تا ١٨ مانگ دوای نەشتەرگەری خۆ لە سکپڕبوون بپارێزن.
هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە نەشتەرگەریی دابەزینی کێش دەتوانێ کار بکاتە سەر ئاستی ڤیتامینەکان و کانزا. ئەگەر لە ماوەی دووگیانیدا ئاستی ئەم ماکانە لە جەستەتاندا کەم بێت، مەترسی هەیە بۆ زیان گەیشتن بە منداڵەکەتان.
وا باشە:
لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەکارهێنانی گیای لاوازکەر وەک ئاوی کەلەرم و ئاوی کەلەرم بووەتە مۆد. بە گەڕانێکی خێرا لە ئینتەرنێتدا بۆت دەردەکەوێت کە چەندین ڕێنمایی
لێکۆڵینەوەی بارگرانی جیهانی نەخۆشیەکان (GBD) بڵاوبوونەوەی قەڵەوی لە ژنان و پیاوانی پێگەیشتوو ئێرانی (سەرووی 20 ساڵ) بە ڕێژەی 29.3% و 13.6% ڕاگەیاندووە. قەڵەوی لە زانستی
لەم ڕۆژانەدا زۆربەی ئەو کەسانە بەهۆی شێوازی ژیانی دانیشتن و خۆراکی ناتەندروستەوە کێشیان زیادە و ئەمەش وایان لێدەکات پێشوازی لە شێوازە جیاوازەکانی لاوازکردن بکەن. کینۆا