Dubai

نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە

نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە، یا هەمان نەشتەگەریی چکۆلەکردنەوەی گەدە، جۆرێکە لە جۆرەکانی نەشتەرگەریی ناسراو بە باریاتریک کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەوی و زیادیی کێش دەناڵێنن، بەکار دەبرێت.

لەم میتۆدەدا، بەگشتی ٧٠ بۆ ٨٠ لەسەدی بارستی گەدە بە نەشتەرگەری هەڵدەگیرێت و پاژێک بە بیچمی مۆز لە کۆی گەدە دەمێنێتەوە.

مەبەست لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە چییە؟

لەم میتۆدەدا بە شوێن ٢ ئامانجی سەرەکییەوەین:

  • دابەزاندنی بارستی گەدە بەمەبەستی دابەزینی ڕادەی خۆرک و کالەریی وەرگیراو
  • دابەزینی ڕادەی ماک هەڵمژین

پێویستە ئاماژە بکرێت کە لە ماوەی ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە، جگە لەم دوو خاڵە، دروستبوونی گۆڕانکاریی هۆرمۆنی لە جەستەدا دەبێتە هۆی تێربوونی خێرا و کەم‌بوونەوەی ئیشتیا کە ئەمە دابەزینی کێشی کەسەکە بە دوای خۆیدا دێنێت.

بینینی نموونەکانی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە

ئەو پرسیارانەی بەفراوانی لای نەخۆشەکان دروست دەبێ!

نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە چۆن بە ڕێوە دەچێت؟

ئەم نەشتەرگەرییە بە کەڵک‌وەرگرتن لە یەکێک لە ئەپدەیتترین شێوازەکانی نەشتەرگەریی سک لە جیهاندا جێبەجێ دەکرێت. نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە بە شێوازی لاپاراسکۆپی و بە کەڵک‌وەرگرتن لە کامێرا و ئەو کەرستانەی لەڕێگای کونە چێکراوەکانی سەر سکەوە دەبرێنە ژوور و بەبێ تێوەردانی دەست لەناو بۆشایی سکدا ئەنجام دەدرێ.

قۆناغەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە چییە؟

نجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە بەم شێوازەیە کە دوای ئامادەسازیی ئێوە و دەسپێکردنی بێهۆشی، ٥ کونی زۆر بچووک (بە تیرەی ١-٢ سم) دەکرێتە سک بەچەشنێک کە هیچ قەڵشتێکی گەورە لەسەر سک لە ئارادا نابێ. دوای ئەمە بۆرییەک بۆ بەراوردی قەبارەی پێویست دەخرێتە ناو گەدە. پاش بردنەژوورەوەی کەرستە پێویستەکانی نەشتەرگەری(کامێرا، کەوتری، مەقەست، ستەپلەر و …) لەو کونانەوە بۆ ناو سک تێ‌ڕۆکراون بڕی زیادەی گەدە بە ستەپلەر یان پەنچی نەشتەرگەری دەدووردرێتەوە و پاشان جیا دەکرێتەوە، زۆربەی کاتیش کەرتی جیاوەکراو لە هەمان کونی سازکراوەوە دەردەهێنرێت.

نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە چەند کاتژمێر دەخایەنێت؟

ماوەی ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە بەگوێرەی ڕادەی لێهاتوویی نەشتەرگەر و دۆخی نەخۆش دەگۆڕێت.

 بۆ نەشتەرگەری خاوەن پسپۆڕیی باڵا لە بواری نەشتەرگەریی قەڵەوی، بەهۆی لێهاتوویی و ئەزموونی فراوان  لە بەڕێوەبردنی ئەم نەشتەرگەریەدا، بەگشتی ٣٠ خولەک تا ١ کاتژمێر دەخایەنێت، کە لە هەلومەرجگەلی تایبەتدا لەوانەیە تا ٩٠ خۆلەکیش درێژەی هەبێت.

دوای نەشتەرگەری، ئێوە دەگوازرێنەوە بۆ کەرتی ڕیکاڤێری و پاش ٢٤ کاتژمێر ئامادەی دەرچوون لە نەخۆشخانەن

کەسێک دوای نەشتەرگەری قۆڵی گەدە چەند ڕۆژ دەتوانێت کار بکات؟

بە سەرنج بەوەی بای‌پەس بە شێوازی لاپاراسکۆپیک ئەنجام دەدرێت نە بە نەشتەرگەریی ئاوەڵا، قۆناغی چاکبوونەوە کورت دەبێت و بە تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت دوای نەشتەرگەری، توانای چوونەوە بۆ سەر چالاکیەکان دەگەڕێتەوە بۆتان.

ئێوە ٢٤ کاتژمێر دوای نەشتەرگەری دەتوانن لە نەخۆشخانە دەرچن و بگەڕێنەوە ماڵ؛ دوای ٢ حەفتەش توانای ئەنجامدانی چالاکیە ڕۆژانەکان وەک چوونە دایرە و زانکۆ بەدەست دەهێننەوە.

بۆ دەسپێکردنی چالاکیە قورسەکان و چالاکیی جەستەیی وەک وەرزش پێویستە ٤ حەفتە لە نەشتەگەری تێپەڕ بێت.

ئەڵبەت دەبێ ئاگادار بن کە تا١٠ بۆ ١٤ ڕۆژ دوای نەشتەرگەری بەبۆنەی دابەزانی ڕادەی کالەریی وەرگیراو بەبەراورد لەتەک ڕابردوو، لەوانەیە بڕێک هەست بە برسییەتی و زەعف بکەن، هەتا کاتێک کە جەستەتان بە دۆخی جێگیر دەگات و بە ڕادەی نوێی کالەری وەرگرتن عادەت دەگرێت؛ کە ئەمەش شتێکی سروشتییە و بە تێپەڕبوونی کات چارەسەر دەبێت.

جیاوازیی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە و نەشتەرگەریی بای‌پەسی گەدە چییە؟

لە نەشتەرگەریی سڵیڤدا لەگەڵ دەرهێنانی پاژێکی گەدە و کەم‌کردنەوەی گونجایشی کۆئەندامی هەرسەک، گەدە لەڕاستیدا وەک کەناڵی پەیوەندیدەری سوورێنچک و ڕیخۆڵە ڕۆڵ دەگێڕێ و لەگەڵ کەم‌بوونەوەی بارستی سپەیسی پاشەکەوتکەری خۆراک کەسەکە زووتر تێرایی دێت و بەم چەشنە ڕادەی کالەریی وەرگیراو کەم دەبێتەوە. لەم نەشتەرگەرییەدا ڕیخۆڵە دەست لێ‌نادرێ.

بەڵام لە بای‌پەس‌دا، جگەلە کەمکردنەوەی بارستی گەدە و دابەزینی ڕادەی کالەریی وەرگیراو، پاژێکی ڕیخۆڵەش لە سووڕی هەڵمژین و هەرس‌کردنی خۆراک وەلا دەنرێت و بەم شێوازە نەچوونی خۆراک بۆ بەشێکی ڕیخۆڵە دەبێتە هۆی دابەزینی ڕادەی هەڵمژینی کالەری و ماکە خۆراکیە بەپێزەکان.

هەروەها، نەشتەرگەریی سڵیڤ لە ماوەیەکی کەمتردا ئەنجام دەدرێت(٣٠ بۆ ٦٠ خولەک)، کەچی بای‌پەس ٢ تا ٤ کاتژمێر دەخایەنێت.

سوودەکانی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە چییە؟

یەکێک لە گرنگتین سوودەکانی ئەم نەشتەرگەرییە دابەزینی بەرچاوی کێشە لە ماوەیەکی کورتدا، بە چەشنێک کە نزیکەی ٥٠ لەسەدی کێشی زیادەی کەسەکە لە ماوەی ٦مانگدا دوای نەشتەرگەری دادەبەزێت.

یەکێکی تر لە سوودە جێسەرنجەکانن، کاریگەریی ئەرێنیی ئەم نەشتەرگەرییەیە لە چاک‌کردنەوەی نەخۆشییەکانی پێشوو.

جگەلەمە، ئەم نەشتەرگەرییە بە دابەزاندنی کێشی کەسەکە دەتوانێ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی متمانەبەخۆیی، هەروا کە لە چارەسەرکردنی نەزۆکیش ڕۆڵی دەبێت.

لەم نەشتەرگەرییەدا بە سەرنج بەوەی سیستەمی هەڵمژینی ڕیخۆڵە ناگۆڕدرێت، ئاڵۆزی لە هەڵمژینی ڤیتامینەکان نایەتە ئاراوە.

فرد چاق

نەشتەرگەریی سڵیڤ دەبێتە هۆی چاکبوونەی چ نەخۆشیگەلێک؟

ئەم نەشتەرگەرییە دەور دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە نەخۆشییەکانی پێشوو؛ لەوانەش:
  • چارەسەرکردنی شەکرەی جۆری ٢: دەبێتە هۆی کەم‌کردنەوەی ڕادەی بەکارهێنانی ئەنسۆلین و دەرمانەکان. لەو کەسانەی شەکرەی جۆری دوو لە ٦ تا ١٢ مانگی ڕابردوودا دەسنیشان کراوە، پێویستی بە بەکارهێنانی دەرمان نامێنێت.
  • چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار و کەم‌بوونەوەی مەترسیی جەڵتەی دڵ
  • چارەسەرکردنی هەناسە لێبڕان لە کاتی خەودا و زیادکردنی گونجایشی هەناسەدان
  • بەرزکردنەوەی متمانەبەخۆیی و چارەسەرکردنی خەمۆکێ
  • چارەسەرکردنی فرەکیسی هێلکەدان (پۆلیکیستیک) لە خانماندا
  • و میز ڕانەگرتن (retention) چارەسەرکردنی ئەو ئاڵۆزییانەی پەیوەستن بە قەتیس‌بوون
  • کەم‌بوونەی ئازاری جومگەکان و کاریگەری هەبوون لەسەر دیسکی کەمەر

مەترسی و لێکەوتەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە چین؟

هەر نەشتەرگەرییەک مەترسیی تایبەتی خۆی لەسەر جەستە هەیە.

بەڵام لەبابەت سڵیڤی گەدەوە دەبێ بڵێین کە بەهۆی پێشکەوتنەکانی زانستی پزیشکی و کەڵک‌وەرگرتن لە شیوازە نوێیەکان و هەروەها بەهۆی هەبوونی بوارگەلی پسپۆڕیی تەرخانکراو بۆ نەشتەرگەریی قەڵەوی کە تێیاندا نەشتەرگەرەکان لێهاتوویی تایبەت بەدەست دەهێنن لە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییانە، مەترسییەکان گەیشتووەتە نزمترین ئاست.

  • هێندێک لە مەترسییەکان بریتین لە خوێن‌بەربوون و خوێن‌مەیین لەکاتی نەشتەرگەریدا کە بەسەرنج بە لاپاراسکۆپیک‌بوونی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە، زۆر دەگمەن ڕوو دەدات.
  • لێکەوتەیەکی تر، هەوکردنی دوای نەشتەرگەرییە. بەکارهێنانی باشترین ماک و کەرستەکان لە بەرهەمی بەناوبانگترین وڵاتەکانی جیهان دەبێتە هۆکار بۆ کەم‌بوونەوەی ئەگەری هەوکردنی پاش نەشتەرگەری.
  • پێستی زیادە هەڵدان لێکەوتەیەکی دیکەی نەشتەرگەرییە کە بە بوونی ٥ کونی بچووک و تێنەخستنی هێڵ(قەڵشت)ی گەورە ئەم لێکەوتەیەش لەم نەشتەرگەرییەدا دەگمەنە.

گەلۆ نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە ڕۆلی هەیە بۆ پێشگرتن بە شێرپەنجە؟

لە وەڵامدا دەبێ بگوترێ: بەڵی بێ‌گومان!

لەو ڕووەوە کە قەڵەوی هۆکارێکی گرنگە بۆ دەرکەوتنی زۆرێک لە شێرپەنجەکان، نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە لەڕێگای دابەزاندنی کێشی کەسی قەڵەو، مەترسیی سەرهەڵدانی گەلێک شێرپەنجە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

ڕادەی دابەزینی کێش پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدە چەنێکە؟

بەهۆی کەم‌بوونەوەی ڕادەی وەرگرتنی خۆراک و کالەری، تێرایی خێرا و کەم‌بوونەوەی ئیشتیا لە ئاکامی گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان، دەکرێ بڵێین کە نزیکەی ١٠ کیلۆ لە کێشی جەستەی کەسەکە لەماوەی ٢ حەفتەدا دوای نەشتەرگەری کەم دەبێتەوە.

پاشان لە ماوەی ٦مانگی دوای نەشتەرگەری نزیکەی ٥٠ لەسەدی زیادەی کێش دادەبەزێت، ١ ساڵ دوای نەشتەرگەریش ئەم ڕێژەیە دەگاتە ٧٠ لەسەد، سەرەنجامیش ٨٠ لەسەدی نەخۆشان دەتوانن بە ٢ ساڵ ٩٥ لەسەدی زیادەی کێشیان داببەزێنن.

لە پەیوەند لەگەڵ ئەم بابەتە، دەىێ بڵێین ٨٠ تا ٩٠ لەسەدی کەسانی نەشتەرکراو بە پابەندبوون بە پارێزی خۆراکی و ڕێنوێنییەکانی پزیشک دوای نەشتەرگەری، بە ڕادەی گونجاو کێش دادەبەزێنن و لە ماوەی ٢ ساڵدا هێندێکجار تا ٩٥ لەسەدی زیادەی کێش چارەسەر دەىێت. بەڵام هێندێک‌کەس کە پارێزی خۆراکی و ڕێنوێنییەکان پێشێل دەکەن لەوانەیە دوای ١ تا ٢ ساڵ لە تێپەڕبوونی نەشتەرگەری تووشی زیادبوونەوەی كێش بن.

بەسەرنج بە تەکنیکی بەکارهێنراو لەم نەشتەرگەرییەدا ڕەنگە لە هێندێک‌کەسدا ئەم لێکەوتەیە ڕوو بدات، کە کێشەیەکی جیدی نییە و بە بەکارهێنانی دەرمانە دژەترشەڵۆکەکان چارەسەر دەکرێت.

بێ‌گومان ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە لەلایەن پسپۆڕی باڵای نەشتەرگەریی قەڵەوی و کەڵک‌وەرگرتن لە تەکنیکی گونجاو ئەگەری دڵەکزێ لێکەوتنەوە دەگەیێنێتە نزمترین ئاست.

لە نێوان ٢ ڕۆژ تا ٢ حەفتە دوای نەشتەرگەری، پێویستە نەخۆش سیستەمی خۆراکیی تراوەکان بریتی لە ئاومیوە، سوپی تراو، شیر و …ڕەچاو بکات تا گەدەی بەتەواوی چاک بێتەوە و بۆ وەرگرتن و هەرس‌کردنی جۆرە خۆراکەکانی تر ئامادەیی هەبێت.

لە حەفتەی سێیەمی دوای نەشتەرگەرییەوە توانای خواردنی ڕەقەکانی هەیە و پاش تێپەڕبوونی ٤٥ شەو دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر سیستەمی خۆراکیی ڕۆژانەی خۆی.

ئایا دوای نەشتەرگەری پێویستی هەیە بە خواردنی مۆلتی‌ڤیتامینەکان؟

لە نەشتەرگەریی سڵیڤی گەدەدا توانای کۆئەندامی هەرسەک بۆ هەڵمژینی ڤیتامینەکان گۆڕانی بەسەردا نایێت، بەڵام بە سەرنج بە بەڕێوەبردنی سیستەمی خۆراکیی تایبەت و دابەزینی کالەریی وەرگیراو، بۆ پێشگیری لە کەمیی ڤیتامین و لێکەوتەکانی، پێویستە بە بەردەوامی و بەشێوەی ڕێکوپێک مۆڵتی‌ڤیتامین و پڕکەرەوەی کالسیۆم بەکار بهێنرێت.

هەنگاوە پێویستەکانی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری چین؟

  • پێش نەشتەرگەری بڕێک لە تاقیکارییە گشتییەکان پێویستن
  • بەهۆی نەخۆشییەکانی پێشووەوە لەوانەیە پێویست بێت لەگەڵ پزیشکی دڵ ڕاوێژ بکەن
  • ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی بێهۆشی
  • خۆلادان لە جگەرەکێشان و ئەڵکۆڵ و هێندێک خۆراک
  • بە بڕیاری پزیشک پێویستە پێش نەشتەرگەری بەکارهێنانی هێندێک درمان بوەستێنن
  • ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی دەروونی یەکێک لە گرنگترین پێداویستییەکانی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە
فۆڕمی تۆماری نۆرە